له 24 كاتژمێرى رابردوودا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون
لە باکووری کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا چه‌ند گهريلايهكى پارتى كرێكارانى كوردستان گيانيان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ريشدا 8 سەربازی تورک كوژراوون.
K24 – هه‌ولێر:
لە باکووری کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا چه‌ند گهريلايهكى پارتى كرێكارانى كوردستان گيانيان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ريشدا 8 سەربازی تورک كوژراوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی چیمەنلی سەر بە جولەمێرگ بۆمبێکی چێنراو کەلەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دانرابوو بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا تەقییەوە و بەهۆیەوە 4 سەرباز كوژران.
لەناوچەی دێرکی سەربە ماردينيش 2 سەربازی ديكه‌ى تورکیا کە پێشتر لە رووبەڕوبونەوەکاندا برینداربوبوون به هۆى سه‌ختى برينهكانيانهوه گيانيان له‌ده‌ستدا.
لە چیلۆکیش شەڕو ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامن و بەپێی راگەیەندراوی سەرۆک ئەرکانی سووپای تورکیا لەناوچەی داراهێنی سەربە چیلۆک شەڕ و پێکدادان لەنێوان سووپای تورکیا و پەکەکە روویداو بەهۆیەوە 2 سەربازی تورکیا كوژراوون و هاوكات باسى له‌وه كردووه چوار گه‌ريلا گيانيان له‌ده‌ستداوه.