رووسیا هه‌ندێك له سزاكانی سه‌ر توركیا هه‌ڵده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی كرملین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، سزاكانی مۆسكۆ دژی توركیا له بواری و گه‌شتیاری بۆ توركیا هه‌ڵگرت، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له فه‌رمانه‌كه‌ی پوتیندا ئاماژه به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووری له‌نێوان روسیا و توركیا كراوه و پیداگری له‌سه‌ر پێشخستنی ئه‌م بواره بۆ سه‌رده‌می پێش رووداوه‌كه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه كراوه.
هه‌ڵگرتنی سزاكانی روسیا له‌سه‌ر توركیا پاش ئه‌وه‌ی دێت كه سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له نامه‌یه‌كدا بۆ پوتین داوای لێبۆردنی كردبوو، كه دوو رۆژ دواتر هه‌ردوو لا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان رێككه‌وتن.