ئێران پشتيوانى له دۆستايه‌تى رووسيا و توركيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئیران پشتگیری خۆی بۆ ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا راگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی رایگه‌یاند: "تاران پێشوازی له ئیراده و هه‌نگاوه‌كانی سه‌رانی هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ رووسیا و توركیا ده‌كات بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان."
به‌رپرسی ناوه‌ندی دیپلۆماسی گشتی و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها گوتی: هیواداره ئاسایبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بتوانێت به‌رژه‌وه‌ندی روسیا و توركیا و ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه بپارێزێت و ببێته هۆی به‌هێزبوونی هاوكاری و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها شه‌ڕی دژی تیرۆر.
سه‌رۆكی روسیا له دوایین هه‌نگاودا بڕیاری هه‌ڵگرتنی هه‌ندێ سزای سه‌ر توركیا ده‌ركرد.
داواى لێبوردنهكهى سه‌رۆكى توركيا له سه‌رۆكى رووسيا سه‌رى كێشا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو وڵات له ناوچه‌ى سوچى باشوورى رووسيا.
ئه‌مڕۆ سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ئاماده‌بوو، ديدار له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ساز بكات، دواى ئه‌وه‌ى له نۆڤه‌مبه‌رى رابردووه‌وه هه‌ردوو وڵات په‌يوه‌ندييان پچڕابوو.
توركيا له نۆڤه‌مبه‌رى ساڵى رابردوودا فڕۆكه‌يه‌كى سيخۆى رووسيايى خسته‌خواره‌وه و سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌نجه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى له رووسيا راوه‌شاند و به‌ڵێنى دابوو ئه‌گه‌ر چه‌ند جارى ديكه‌ش فڕۆكه‌ى رووسيا ئاسمانى توركيا ببه‌زێنن ئه‌وان دهيانخهنه خواره‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين وته به‌ناوبانگه‌كه‌ى له باره‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه راگه‌ياند و گوتى: له كاتێكدا ئێمه شه‌ڕى دژى داعش ده‌كه‌ين، ئه‌ردۆغان له پشته‌وه خه‌نجه‌رى لێداين و دواتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ژماره‌يه‌ك گرته و وێنه و به‌ڵگه‌ى له باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و رێكخراوى داعشى بڵاو كرده‌وه و ئاشكراشيكرد، كه چه‌كدارانى داعش له توركيا مه‌شقيان پێده‌كرێت و پڕ چه‌ك ده‌كرێن و ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كرێن. هه‌روه‌ها په‌رده‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵماڵى كه توركيا بازرگانى نه‌وت له‌گه‌ڵ داعشدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دواى ئه‌و زنجيره گرژى و ئاڵۆزييه سياسييه‌ى له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌بوو، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه و سێرگى لاڤرۆڤ رايگه‌ياند، ئومێد ده‌كه‌ين په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوو وڵات ئاسايى ببنه‌وه.
بڕياره له ئه‌يلولى داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى گرووپى بيست له چين ئه‌نجام بدرێت و كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا به دوورى نه‌زانى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.
گۆڕ‌انى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات به ئاراسته‌ى ئاساييبوونهوه دواى ئه‌وه هات له رۆژى نيشتيمانى رووسيادا ئه‌ردۆغان نامهيهكى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى پۆتين كردبوو، دواتريش له دوو رۆژى رابردوودا له نامه‌يه‌كدا ئه‌ردۆغان كه له ميدياى رووسيا به سوڵتان ناوده‌برا، داواى لێبوردنى له پۆتين كرد و رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌يه ئه‌و فڕۆكهوانهش دادگايى بكات كه فڕۆكه‌كه‌ى رووسياى خستووه‌ته‌خواره‌وه.