زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی باڵای دیاریكردنی سه‌ره‌تای مانگه‌كانی كۆچی له عێراق، رایگه‌یاند به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی فه‌له‌كناسی، ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 30 رۆژ ده‌بێت.
سه‌لام كه‌ریم سیدان، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای دیاریكردنی سه‌ره‌تای مانگه‌كانی كۆچی له عێراق، رایگیاند، مانگی یه‌كشه‌وه، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، 4ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، له رۆژهه‌ڵاته‌وه له هه‌ڵدێت و به‌ر له رۆژئاوابوون به نزیكه‌ی 7 خووله‌ك ئاوا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆیه بینینی مانگ، له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، بینینی مانگ ئه‌سته‌م ده‌بێت و بۆیه رۆژی سێ شه‌ممه 5ی مانگ دوایین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
به‌و پێیه‌ش 6ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت.
سه‌لام كه‌ریم، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، كه لێژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی دووشه‌ممه 4ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، به فه‌رمی داده‌نیشێت، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی 1437ی كۆچی رابگه‌یه‌نێت.