گه‌شتیارێكی فه‌ره‌نسی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر 66 منداڵ
وێنه‌كانیشی بڵاوكردوونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
عومه‌ر مه‌نسوور، وه‌زیری دادی تونسی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌شتیارێكی فه‌ره‌نسی ده‌ستیپێكردووه، كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر 66 منداڵ.
گه‌شتیاره فه‌ره‌نسییه‌كه، ته‌مه‌نی 52 ساڵه و له میانه‌ی گه‌شته‌كانیدا بۆ هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی تونس، میسر و سریلانكا، له ساڵانی 2002-2011، ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و كه‌یسه‌ی، ناوه‌نده‌كانی فه‌ره‌نسا و تونسی هه‌ژاندووه، به‌و پێیه‌ی هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر 66 منداڵ.
وه‌زیری دادی تونس به‌دووری زانی، هیچ باندێك له‌و كه‌یسه تێوه‌گلابێت و هاوكات داواشیكرد چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌و تاوانباره فه‌ره‌نسییه، له وڵاته‌كه‌ی به 16 ساڵ به‌ندكردن سزا دراوه، هه‌رچی وه‌زیری دادی فه‌ره‌نساشه رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر تونسییه‌ك له‌و كه‌یسه‌دا، زياتر له دۆسیه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ژنان و منداڵان له په‌رله‌مانی تونس رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئه‌و منداڵانه، هاوكات وێنه‌ی گرتوون و وێنه‌كانیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدرالی ئه‌مه‌ریكاوه دراوه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا.