ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ریستورانتێكی پایته‌ختی به‌نگلادیش
داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
له شه‌ڕ و پێكدادانێكی چه‌كداریدا، له‌نێوان پۆلیسی به‌نگلادیش و چه‌ند چه‌كدارێك، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژرا.
بینه‌زیر ئه‌حمه‌د، پارێزگاری داكا رایگه‌یاند، چه‌ند گه‌نجێك به چه‌كه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر رێستورانته‌كه له‌ناوچه‌ی "گوڵشه‌ن"ی پایته‌خت، كه به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماتكارانی بیانی داده‌نرێت و ژماره‌یه‌ك كه‌سیان به بارمته گرتووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ پۆلیس، سێ كه‌س بریندار بوون و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیش كوژراوه و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ریزی بارمته‌كان ژماره‌یه‌ك بیانیش هه‌ن.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ ئامارێكی تایبه‌ت به قوربانییان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌لای كه‌مه‌وه كه‌سێك كوژراوه و 35ی دیكه‌ش بریندارن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند، چه‌كداران ئاڵا و دروشمی رێكخراوی داعشیان به‌رزكردووه‌ته‌وه و رێكخراوه‌كه‌ش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و په‌لاماره راگه‌یاند.