خورماتوو.. بۆمبێكی لكێندراو به ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له شارۆچكه‌ی خورماتوو ته‌قیه‌وه و به هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه.
فاروق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوودا رایگه‌یاند، بۆمبێكی لێكندراو، له گه‌ڕه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌د، به ئۆتۆمبێلێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، لەئەنجامی تەقینەوەکە کەسێك کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه چاودێری ده‌كرێت.