دیمه‌نێكی هاوژینه‌كه‌ی رینارد به خێرایی له سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووه‌وه
له یارییه‌كه‌ی دوێنێی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و سعوودیه، ڤیڤیان دیای سەنیگالی، هاوژینی هێرڤی ڕێناردی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سعوودیە، لە یاریگای لوسەیلەوە سەیری یارییەکەی سعوودیه‌ی به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا كرد، دوای یارییه‌كه‌ش له خۆشیان ده‌ستی كرد به گریان.
هێرڤی رینارد ڕاهێنەری فەرەنسی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەست هێنا لەسەر ئه‌ستۆی هه‌ڵبژارده‌ی "تانگۆ" کە لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی دەکرد، یارییه‌كه بە ئەنجامی 2-1 لە یاریی کردنەوەی مۆندیالی قه‌ته‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی سعوودیه كۆتایی.
ڤیڤیان دیای خێزانی رینارد به یاوه‌ری دایكی له‌سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگایه‌وه پشتگیری هاوسەرەکەی ده‌كرد كه له‌و یارییه‌دا رینارد له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس دا بوو.
کامێراکانی نێو یاریگه ڤیڤیانیان بینی کە دوای کۆتایی هاتنی یارییه‌كه فرمێسکی خۆشی ده‌ڕشت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە دایکی ڕێنارد هەوڵی هێورکردنەوەی ڤیڤیان دەدات. هەڵبژاردەی سعوودیە لە یاری داهاتوودا بەرامبەر پۆڵەندا یاری دەکات، له‌وكاته‌ی پۆڵه‌ندا به‌رامبه‌ر مه‌كسیك به ئاستێكی باش ده‌رنه‌كه‌وت و یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
#كأس_العالم_قطر_2022
— Leɛyun 🇲🇦 ۞ (@5_ersito) November 22, 2022
زوجة #هيرفي_رونار تذرف الدموع بعد انتصار #السعودية🇸🇦 على #الأرجنتين 🇦🇷
هيرفي رونار مدرب المنتخب السعودي يدخل التاريخ بهذا الفوز 🔥 #FIFAWorldCup pic.twitter.com/vDnr3GDhzO