له توركیا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته خواره‌وه
دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه‌یه‌كی راهێنان له ناوچه‌ی ئایڤالیك له پارێزگای بالكئه‌سیر له رۆژئاوای توركیا كه‌وته خواره‌وه.
فڕۆكه‌ی راهێنان سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی هه‌وایی توركیا بووه كه هه‌ر دوو سه‌رنشینه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
قایمه‌قامی ئایڤالیك كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی راهێنانی دامه‌زراوه‌یی هه‌وایی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، كه هێشتا هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌وه‌ی نه‌زانراوه.
نامق كه‌مال نازلی رایگه‌یاند دوو سه‌رنشینی فڕۆكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان سه‌رۆكی لقی دامه‌زراوه‌ی هه‌وایی توركیایه له ناوچه‌ی ئایڤالیك.