له توركیا 17 كه‌سی تر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌ستگیركران
هه‌موویان هاوڵاتی بیانی و ئه‌ندامی داعش
K24 – هاوڵاتی
17 كه‌سی تر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی ئیستانبوڵ له شاری غازی عه‌نتاب ده‌ستگیركران، كه هه‌موویان هاوڵاتی بیانین و ئه‌ندامی رێكخراوی داعشن.
والی غازی عه‌نتاب له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵ 17 هاوڵاتی بیانی ده‌ستگیركراون و ده‌ست به‌سه‌ر زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی دیجیتالی گیراوه.
ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ كه ببووه هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 50 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 240 كه‌سی تر، شه‌پوڵێكی نوێ له ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كان بۆ گرتنی ئه‌ندامانی بیانی داعش له توركیا به‌دوای خۆیدا هێناوه.
هه‌ر سێ خۆكوژی ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ هاوڵاتی بیانی بوون، كه له چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منییه‌كانی پاش ته‌قینه‌وه به ده‌یان هاوڵاتی بیانی ئه‌ندامی داعش له ناوچه جیاوازه‌كانی توركیا ده‌ستگیركراون.