ئەمڕۆ مووچەی ئەم دامەزراوانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكاتەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی خشتەی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و ئه‌م شوێنانه‌ى لای خواره‌وه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.

1-وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستى

2-سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم

3-سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان

4-سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران

5-مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى كار و كارو بارى كۆمه‌ڵایه‌تى

بەپێی راگەینادراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت