گۆڕان په‌نا ده‌باته به‌ر به‌غدا
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان داوا له به‌غدا ده‌كات فشار بخاته سه‌ر پارتی
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا له حكومه‌تی به‌غدا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و باڵیۆزخانه‌ی وڵاته بیانییه‌كان و ڕێكخراوه‌كان ده‌كات، فشار بخه‌نه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان.
"سروه عه‌بدولواحید" په‌رله‌مانتاری گۆڕان له به‌غدا، له‌باره‌ی دهستگیركدنی ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه، به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌و هێرشه‌ی له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو كرایه سه‌ر كه‌ناڵیكی ناوخۆیی كوردی له هه‌ولێر، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه، و داوا له به‌غدا و باڵیۆزخانه‌كان ده‌كات فشار بخه‌نه سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان، تا ده‌ستبه‌رداری ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه ببێت.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه له ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵێكی ناوخۆیی عێراقی به‌ناوی (افاق) كه نوری مالیكی خاوه‌ندارێتی ده‌كات بڵاوكراوه‌ته‌وه، پارتی به ڕفاندنی ئه‌ندامی لایه‌نه‌كانی دیكه تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئه‌م داواكارییه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له عێراق، له‌كاتێكدایه ئاسایشی هه‌ولێر له‌كاتی ده‌ستگیركردنی كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاندبوو" كه به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌كه‌ی "ڕووداو" ه‌وه گیراوه، و بۆ جاری دووه‌میش ئاسایشی هه‌ولێر ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه و ڕایانگه‌یاندبوو"هەندێ لایەن هەوڵی بە سیاسی کردنی ئەم کەیسە دەدەن".
له به‌شێكی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتبوو: "دەزگای ئاسایش وەک دەزگایەکی نیشتیمانی، سەر و ماڵی گشت هاولاتیان بە بێ هیچ جیاوازییەک دەپارێزێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "هەر کەسێک یان لایەنێک ببێت بە هۆکاری هەرەشە بۆ سەر ئاسایشی هاولاتیان پارێزبەندیی نیە و لە چوارچیوەیەکی یاساییدا رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێردا ئه‌وه‌ش باسكرابوو: "لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان بۆ هاولاتیان بڵاو دەکەینەوە.