ئیلۆن مه‌سك بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی تویته‌ره‌وه ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئیلۆن مه‌سك، لێبوردنی گشتی بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه ده‌ركرد، كه هه‌ژماره‌كانییان بلۆككرابوون.
به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی راپرسییه‌ك، ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی تازه‌ی تویته‌ر، بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و هاوبه‌شانه ده‌ركرد، كه هه‌ژماره‌كانیان بلۆككرابوون. مه‌سك له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاره‌كه جێبه‌جێده‌كرێت".
هه‌روه‌ه مه‌سك گوتی: "هه‌ژماره‌ی هه‌موو كه‌سانه‌ی كه پێشتر بلكۆك كرابوون، تویته‌ر لێیان خۆش ده‌بێت، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن یاساكانیان پێشێلكردووه و پۆستی هه‌ره‌مه‌كی و ئابڕووبه‌ریان له تویته‌ر كردووه".
به رێژه‌ی %72.4 به‌شدارانی تویته‌ر به به‌ڵی وه‌ڵامی ئیلۆن مه‌سكیان داوه‌ته‌وه، كاتێك خاوه‌نی تویته‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه بڕیاری لێبوردن بۆ هه‌ژماره بلۆككراوه‌كانی تویته‌ر بدرێت یاخوود نا، هه‌روه‌ها به رێژه‌ی %27.6 وه‌ڵامه‌كان نه‌خێر بووه.
پێشتریش مه‌سك به پشتبه‌ستن به ئه‌نجامی راپرسییه‌ك، هه‌ژماری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكای له تویته‌ر كرده‌وه، كه پێشتر به‌هۆی هه‌ڵویسته‌كانی هه‌ژماره‌كه‌ی داخرابوو.
له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی ئیلۆن مه‌سك، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی 44 ملیار دۆلار، بووه خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چاكسازی و گۆڕانكاری، كه زۆربه‌یان بووه‌ته جێی گله‌یی به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر.