ناسا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی مانگی بڵاوكردنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكی (ناسا)، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، بۆ ماوه‌ی 47 خولهك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌شتی ئاسمانی "ئوریۆن" پچڕا و دوای زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی مانگی بڵاوكرده‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه په‌یوه‌ندی بپچڕێت، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی سه‌ر رووی مانگی تۆمار كردبوو، كه تێیاندا چاڵ و چۆڵی سه‌ر رووی مانگ ده‌رده‌كه‌وێت.
وێنه‌كان له به‌رزایی 130 كیلۆمه‌تر له مانگه‌وه گیراون. هاوكات كه‌شتییه‌كه به خێرایی 8210 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا تێپه‌ڕیوه و 370 هه‌زار و 149 كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دوور بووه.
بڕیاره تا هه‌فته‌ی داهاتوو "ئوریۆن" له خولگه‌ی مانگدا بمێنێته‌وه و دواتر له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی و له كه‌ناراوی سان دییگۆی زه‌ریای هێمن بنیشێته‌وه.
وێنه‌كان ره‌ش و سپیین و ورده‌كاری سه‌رنجڕاكێشی سه‌ر رووی مانگ ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و وێنانه له 21ی ئه‌م مانگه‌دا له رێگه‌ی كامێرایه‌كی جێگیری سه‌ر باڵێكی كه‌شتییه‌كه گیراون.