داستانی ئه‌و گه‌نجه كورده‌ی كه له ئیستانبوڵه‌وه به داعش په‌یوه‌ست بووه
ئه‌ندامانی خیزانه‌كه‌ی به كافر وه‌سفكردووه
- هه‌ولێر
چه‌ند مانگێك پاش ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینی ده‌وروبه‌ری ئیستانبوڵ ببووه ئه‌ندامی رێكخراوی داعش، واز له قورئان خوێندن و نوێژكردن له مزگه‌وت هێنا.
موراد كیجاك گه‌نجی 25 ساڵه له خێزانێكی كوردی موحافه‌زه‌كار، خێزانه‌كه‌ی به كافر وه‌سفكردووه و گوتووه له پێناو گه‌یشتن به به‌هه‌شت ده‌یانكوژێت.
پاش ماوه‌یه‌ك كه ده‌بێته ئه‌ندامی داعش ده‌چێته ناو ریزه‌كانی داعش له عێراق و سوریا. تاهیر باوكی موراد له ناوچه‌ی سولتان بیلی له رۆژهه‌ڵاتی ئیستانبوڵ به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: " ژماره ته‌له‌فۆن و ناو و ژماره‌ی ئۆتۆمبێلمان به پۆلیسدا، به‌ڵام هیچ شتێكیان نه‌كرد".
داستانی موراد له خێزانێكی چینی كرێكاری په‌روه‌رده‌كراو، كه به گرووپه‌كانی توندره‌و په‌یوه‌ست بووه، خاڵی لاوازی توركیایه، كه دواترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبوڵ نزیكه‌ی 50 كه‌س كوژراو و زیاتر له 230 بریندار به‌دوای خۆیدا هێنا.
توركیا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا شاهیدی روودانی شه‌ش هێرشی خۆكوژی داعش بووه كه گه‌وره‌ترینیان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت له گردبوونه‌وه‌یه‌كی پارتی گه‌لانی دیموكراتیك ـ هه‌ده‌په روویدا كه زیاتر له سه‌د كه‌س له‌م هێرشه‌دا كوژران.
به‌رپرسانی توركیا پێیان وایه هه‌ر سێ خۆكوژی بیانیی ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ پشتیان به یارمه‌تی لوجستی له ناوخۆی توركیا به‌ستبوو.
توێژه‌ری په‌یمانگه‌ی تیباف له ئه‌نقه‌ره كه شاره‌زای چالاكییه گرووپه توندره‌وه‌كانه، ده‌پرسێت ئایا ئاماده‌ین بۆ هێرشه‌كانی ئاینده، كه به نا وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ده‌ڵێت: " پێویستیمان به گرتنه‌ی به‌ری كۆمه‌ڵێك ستراتیژی و تاكتیك هه‌یه و ده‌بێت بزانین بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ونه داوی توندره‌وی،... رێكخراوی داعشی ئامرازی ئایدۆلۆجیای زۆر به‌هێزی له‌به‌ر ده‌ستی دایه. ناتوانرێ ته‌نیا به رێوشوینی سه‌ربازی و رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر شه‌ڕی ئه‌و گروپانه بكه‌ین".
توركیا به‌ناوی "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر" ئه‌زموونی شه‌ڕی دژی په‌كه‌كه بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه كه ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه یاسای تایبه‌ت بۆ ئه‌م بواره دارشتووه و به پراكیتك كاری پێ ده‌كات.
به‌ڵام ره‌وشه‌كه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل داعش ئالۆزه، چونكه كه‌مینه‌یه‌ك له خه‌ڵكی توركیا كه زۆربه‌یان له موسلمانانی سونه‌ن له‌گه‌ڵ فكری داعش هاوسۆزن و ناتوانرێ به ئامرازه‌كانی پێشوو به‌ره‌نگارییان ببینه‌وه.
به‌پێی راپرسییه‌ك 8% هاوڵاتیانی توركیا روانینێكی ئه‌رێنیان به‌رامبه‌ر داعش هه‌یه، كه توركیا له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ داعش له پله‌ی پێنجه‌م دایه.
باوكی موراد رایگه‌یاند كوڕه‌كه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سوریا و په‌یوه‌ستبوون به رێكخراوی داعش نه‌ده‌شارده‌وه، وه‌ك زۆرێك له خێزانه‌كانی هاوشێوه كه به‌رپرسانی توركیا گوێ به‌م بواره ناده‌ن.
هاوڵاتییه‌كی تر به‌ناوی محه‌مه‌د له ناوچه‌ی بیرم پاشای ئیستانبوڵ رایگه‌یاندووه براكه‌ی پاش دوو سه‌فه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه جاری دوایین سه‌ردانی عێراقی كردبوو.