سبه‌ی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرایه پشووی فه‌رمی

K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرایه پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌پێناو سه‌رمه‌تی مامۆستایان و قوتابیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ، به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه، له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرایه پشووی فه‌رمی.
ده‌قی راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێرەوە:
بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتووچۆ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە( ٢٤٧) لە ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن : بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ) ، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا : لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر ، رۆژی شەممە ٢٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن.
به هیوای سه‌لامه‌تی ههموولایک.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٢