ترەمپ: داعش بە سەركەوتنی ھیلاری خۆشحاڵ دەبێ

ھێرشی توندنی كردە سەر ركابەرەكەی

- K24 ھەولێر

دۆناڵد تڕەمپ، کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، رایگەیاند کە رێکخراوی داعش خۆشحاڵ دەبێت ئەگەر بێتوو ھیلاری کلینتنی کاندیدی پارتی دیموکراتەکان ببێتە سەرۆکی داھاتووی ئەمریکا.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە ھەڵمەتێکی ھەڵبژاردن لە شاری دێنەڤەری ئەمریکی، تڕەمپ ھێرشی توندی کردە سەر ھیلاری رکابەری و رایگەیاند کە داعشەکان شەوانە خەون دەبینن و خەوەکەشیان ئەوەیە کە ھیلاری دەبێتە سەرۆکی داھاتووی وڵاتەکەی و ھیوادارن ئەوە ببێتە راستی.

ھەر لەبارەی شەڕی داعشەوە، کاندیدی پارتی کۆمارییەکان، داوای لە تورکیا کرد رۆڵێکی کراتر بگێڕێت لەرووبەڕووبوونەوەی داعش لە ناوچەکە و گوتیشی "پێویستە ببینین ئەنقەرە رۆڵێکی فراوانتری لەوشەڕەدا ھەبێت، چونکە ئەگەر نەیکات، ئەوا ھێرشی ھاوشێوەی ھێرشەکەی چەند رۆژ لەمەوپێشی سەر فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی ئیستانبۆڵ دەبینینەوە کە بووە ھۆی کوشتنی زیاتر لە 40 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 230 کەسی دیکە.