ئه‌مریكا: 2581 چه‌كدار كوژراون
ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی ناكۆكی له‌سه‌ره
K24 – هه‌ولێر
ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ـ سی ئای ئه‌ی رایگه‌یاند 2581 چه‌كدار به‌هۆی هێرشی هه‌وایی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا و ئه‌فغانستان كوژراون كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به‌هۆی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان بووه.
به پیی ئامای سی ئای ئه‌ی، له ساڵی 2009 تا ئێستا له عێراق و سوریا و ئه‌فغانستان 3581 چه‌كدار و 116 هاوڵاتی به‌هۆی هێڕشه هه‌واییه‌كانی پێنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی كوژراون.
یه‌كه‌مجاره سی ئای ئه‌ی ئاماری هێرشه هه‌واییه‌كانی ئه‌مریكا دژی گرووپه توندره‌وه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی سوپای ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كات، به‌تایبه‌تی له پاكستان، یه‌مه‌ن و سوماڵ.
ئاماری سی ئای ئه‌ی سه‌باره‌ت به كوشتنی هاوڵاتیانی بیانی كه‌متره له‌و ئامارانه كه له لایه‌ن رێكخراوه ناحكوومییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه و باس له كوشتنی 200 تا 900 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له ساڵی 2009 تا ئێستا ده‌كه‌ن.
ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی له له‌نده‌ن رایگه‌یاند قوربانیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشه هه‌واییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌ڕ، شه‌ش تا حه‌وت به‌رامبه‌ر به‌رز بۆته‌وه كه ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی له نیوان 390 بۆ 801 كه‌س دایه.
به‌رپرسێكی رێكخراوێكی ئه‌مریكی بۆ ئازادی مه‌ده‌نی رایگه‌یاند حكومه‌تی ئه‌مریكا ناسنامه‌ی كوژراوه‌كانی مه‌ده‌نی ده‌شارێته‌وه.