موقته‌دا سه‌در بۆ عامری: مالیكی دامه‌زرێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی نییه
مالیكی به‌رپرسیاری پێشڵكارییه‌كانی عێراقه
K24 – هه‌ولێر
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به توندی لێدوانێكی هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در ره‌تده‌كاته‌وه كه نوری مالیكی به دامه‌زرێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی وه‌سفكردووه.
سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكی لایه‌نگرێكی خۆی سه‌باره‌ت به لێدوانێكی عامری كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به دامه‌زرێنه‌ری حه‌شدی شه‌عبی وه‌سفكردووه، رایگه‌یاند مالیكی به‌رپرسی جیهاد و موجاهیدین نییه و ئه‌و حه‌شده‌ی كه ئه‌و باس له دامه‌زراندنی ده‌كات، نوێنه‌رایه‌تی عێراق ناكات.
هه‌روه‌ها نووری مالیكی به دیكتار وه‌سف ده‌كات كه عێراقی تووشی رووداوی سپایكه‌ر، سه‌قلاویه، موسڵ و ئه‌نبار و زۆر پێشڵكاری تر به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان له ژێر ناوی تیرۆری حكومه‌ت و حكوومه‌تی تیرۆر كردووه.
ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ببینه:
.jpg)