جارێكی دیكە نرخی نەوت بەرزبووەوە
نرخی نەوت 50 دۆلاری تێپەڕاند
K24 - ھەولێر
دوای دابه‌زینی نرخی نەوت لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، جارێكی دیكه نرخی نەوت به‌رزبووەوه و بە رێژه‌ی له سه‌دا حه‌وتی به‌های خۆی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، بە شێوەیەک بەهای یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری برێنت گه‌یشته 50 دۆلار و 65 سه‌نت و نرخی نه‌وتی ئه‌مریكاش گه‌یشته‌وه 49 دۆلار و 23 سه‌نت.
به‌كاریگه‌ری زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یهدەکكراوی ئه‌مریكا به بڕی زیاتر له 2 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نەوت، جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا هه‌ڵكشانی تۆماركرد.
نرخی نه‌وتی برێنت زیاتر له دوو دۆلار به‌رزبوویه‌وه و جارێكی دیكه به‌ربه‌ستی 50 دۆلاری بەزاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو به‌كاریگه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا نزیكه‌ی له‌سه‌دا ده‌ی به‌های خۆی له‌ده‌ست دابوو.