ئه‌ردۆغان داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوی شیعره‌كه‌ی ده‌كات
شیعره‌كه له دژی ئه‌ردۆغان بڵاوكراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی شیعرێكی ئه‌ڵمانی ده‌كات كه له‌دژی ئه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پارێزه‌ری ئه‌ردۆغان سه‌ردانی دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا كرد و داوای كرد رێوشوێن به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ندی كۆمێدی ئه‌ڵمانیا بگڕێته‌به‌ر و ته‌واوی شیعره‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكرێت كه له دژی ئه‌ردۆغان بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی كۆمێدی ئه‌ڵمانی، جان بۆمێرمهن له كه‌ناڵی ZDF شیعرێك دژی ئه‌ردۆغان خوێندبووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی دێر شپیگل، سه‌رۆك كۆماری توركیا له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای قه‌ده‌غه‌كردنی شیعره‌كه‌ی كردووه و به‌وه تۆمه‌تباری كردووه كه سووكایه‌تی به نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی كردووه.