سەعدی پیرە: مافی خۆمانە بیر لەئەنجامدانی ریفراندۆم بکەینەوە
K24 - هه‌ولێر:
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، كاتێك حكوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ده‌رگاكان به رووی هه‌رێمی كوردستان داده‌خات و ئاماده نییه له‌گه‌ڵی رێكبكه‌وێت، ئه‌و كاته كورد مافی خۆیه‌تی بیر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكاته‌وه.
سه‌عدی پیره هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م گرژ و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی سایسك-پیكۆوه بووه، وه‌ك شه‌ڕی كورد و حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، ناكۆكی نێوان كورد و وڵاتانی ئێران و توركیا و عێراق، هه‌روه‌ها شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرائیلیش ئه‌نجامه خراپه‌كانی رێككهوتننامهكهن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌هۆی سایكس-پیكۆ، كورد به‌سه‌ر وڵاتانی تورك، فارس و عه‌ره‌بدا دابه‌شكران و ئێستا له چوار نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه، ته‌نها كورد خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه.
له باره‌ی شه‌ڕی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێخراوه، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه به هه‌موو هێزه‌وه له دژی ئه‌و رێكخراوه شه‌ڕ ده‌كات و به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانیویه‌تی تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنێت.
هه‌روه‌ها له باره‌ی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پلانی ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره به‌ر له رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ردنی شاره‌كه له‌دوای داعش، سه‌ركه‌وتوو نابێت.
قسه‌كانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی رێكخراوی ئینته‌رناسیۆنال له شاری جنێڤدا هات و كه وه‌ك نوێنه‌ری حزبه‌كه‌ی به‌شداری تێدا كردبوو، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه، له سویسرا ده‌ستیپێكرد.
