گەشتی گەشتیارانی رووسیا بۆ توركیا دەست پێدەكاتەوە
بەھۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی ھەردوو وڵات گەشتەكان وەستێنرابوون
K24 - ھەولێر
یه‌كێتی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی رووسیا رایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه گه‌شته‌كانی نێوان رووسیا و توركیا ده‌ستپێده‌كەنە‌وه و گه‌شتیارانی رووسیا ده‌توانن سه‌ردانی شاره‌كانی توركیا بكه‌ن.
یه‌كێتی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی رووسیا ئاماژەش دەکات کە یه‌كه‌م گه‌شتیش له رووسیاوه بۆ توركیا لە 17ی ئەم مانگە وه‌رزی گه‌شتیاری بۆ توركیا ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
یه‌كێتییه‌كه راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیارانی رووسیا ئاره‌زووی گه‌شتكردنیان هه‌یه بۆ توركیا بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی هاوین.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكوومه‌تی رووسیا رایگه‌یاند كه توركیا به فه‌رمی داوای لێبوردنی لێ كردووه له‌بارەی دۆسێی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه، كه هۆكاری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بوو.