به وێنه.. بۆ یه‌كه‌مجار مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاد ده‌چێته ناو مزگه‌وت
موسڵمانانی شاری "فۆز دۆ ئیگواچۆ"ی به‌رازیلی هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئارجێنتینا و ئۆرۆگوای، كه زیاتر له 20 هه‌زار بیانی عه‌ره‌ب و موسڵمانی تێدا ده‌ژی و زۆربه‌یان لوبنانین، رۆژی پێنجشه‌ممه له مزگه‌وتی شاره‌كه‌یان، به‌ناوی مزگه‌وتی "عومه‌ری كوڕی خه‌تاب"، پێشوازییان له مه‌شخه‌ڵی ئۆڵمپیاد كرد.
ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مجار داده‌نرێت، كه مه‌شخه‌ڵی ئۆڵمپیاد ده‌بردرێته ناو مزگه‌وت، به‌و پێیه‌ی پێشتر مه‌شخه‌ڵی ئۆڵمپیادی جیهانی، له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه وه‌رزشی و دیاره‌كانه‌وه، ده‌بردرایه شوێنه‌واره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، وه‌كو دیواری گه‌وره‌ی چین و تاوه‌ری ئیفل و چه‌ند شوێنێكی دیكه.
ئیدواردۆ لیما، كه مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی به ژماره‌یه‌ك شاری به‌رازیلدا گه‌ڕاندووه و كاتێك ده‌گاته به‌رده‌می مزگه‌وتی "عومه‌ری كوڕی خه‌تاب"ـی له شاری فۆز دۆ ئیگواچۆ، كه به تاڤگه و شوێنه‌واری گه‌شتیاری به‌ناوبانگه، ده‌چێته به‌رده‌رگه و دواتریش رێگه‌ی پێده‌ده‌ن بچێته ناو مزگه‌وت و به فه‌رمی پێشوازی له مه‌شخه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن.
شێخێكی میسری، به‌ناوی عه‌بدولناسر خه‌تیب، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌یه و هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی پشكنینه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای پێشنوێژان و كاروباری ئیسلامییه له به‌رازیل.
مه‌شخه‌ڵی ئۆڵمپیاد، رۆژی 5ـی ئایار/ مایۆی رابردوو گه‌یشته به‌رازیل و مه‌شخه‌ڵه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته شاره‌كه‌ی خۆی، ریۆ دی جانیرۆ، كه 18ـی ئه‌م مانگه یارییه‌كانی ئۆڵمپیادی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن وه‌رزشوانانه‌وه به گرنگترین شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌یاندا گێڕا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)