له ميانمار بوداييه‌كان مزگه‌وتێكيان سووتاند
به ده‌يان كه‌س له بوداييه‌كان كۆبوونه‌وه و جۆره‌ها چه‌كيان ده‌ستدايێ بۆ ئه‌وه‌ى مزگه‌وتێكى موسڵمانانى ميانمار له ويلايه‌تى كاشينى باكوورى ئه‌و وڵاته بڕووخێنن.
K24 – هه‌ولێر:
به ده‌يان كه‌س له بوداييه‌كان كۆبوونه‌وه و جۆره‌ها چه‌كيان ده‌ستدايێ بۆ ئه‌وه‌ى مزگه‌وتێكى موسڵمانانى ميانمار له ويلايه‌تى كاشينى باكوورى ئه‌و وڵاته بڕووخێنن.
له ماوه‌ى هه‌شت رۆژى رابردوودا بوداييه‌كان ئه‌وه دووه‌م مزگه‌وته بيڕووخێنن.
پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌يى رۆهينگان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى موسڵمانن رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى به‌رفراوانى كوشتن و راوه‌دونان و سووتاندن و ئه‌شكه‌نجه بوونه‌ته‌وه.
بوداييه‌كان هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتێك و ئاگريان له حه‌ره‌مى مزگه‌وته‌كه به‌رداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان هێزه ئه‌منييه‌كان چاودێرى ره‌وشه‌كه‌يان كردووه به بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك له‌و په‌لامارده‌رانه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
له 2012ه‌وه بوزييه نه‌ته‌وه‌ييه‌كان ده‌ستيان به شاڵاوێكى فراوانى كوشتارى پێكهاته‌ى رۆهينگا كردووه و به‌و هۆيه‌وه به هه‌زاران منداڵ و ژن و پياوى روهينگا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونه و به سه‌دان كه‌سيشيان گيانيان له‌ده‌ستداوه.