له شارێكى بريتانيا مه‌راسيمى جه‌ژن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
له شارۆچكه‌ى ساوسامبتۆن، هه‌ڵكه‌وتوو له خۆرئاواى بريتانيا، به هۆى ترس و نيگه‌رانى له پێكدادانى گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى كۆچ، مه‌راسيمى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ئه‌نجام نادرێت.
K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ى ساوسامبتۆن، هه‌ڵكه‌وتوو له خۆرئاواى بريتانيا، به هۆى ترس و نيگه‌رانى له پێكدادانى گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى كۆچ، مه‌راسيمى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ئه‌نجام نادرێت.
ئه‌كاديمياى رۆشنبيرى به‌نگال رايگه‌ياند، ناچارن نوێژى جه‌ژن و مه‌راسيمه‌كه‌ى كه بڕيار بوو له باخچه‌ى ساوسامبتۆن ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى ئيندپێندتى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى ئه‌كاديمياكه راى وابووه مه‌راسيمه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ره‌وشه‌دا كه بريتانيا به بارودۆخێكى تايبه‌تدا تێپه‌ڕ ده‌بێت توندوتيژى و كێشه‌ى زياتر روونه‌ده‌ن و سه‌قامگيرى و ئاسايشى شاره‌كه‌يان بپارێزن.