دهزگاى رۆشنبيرى و راگهياندنى پارتى هۆشدارى دهداته ئهندام و لايهنگرانى پارتى
"ڕەفتاری لەمشێوەیە هەڵقوڵاوی فەرهەنگێكی نامۆیە بە كۆمەڵگەی كوردستانی و دژی پڕەنسیپەكانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و ئامانجە بەرزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە".
K24 – ههولێر:
دهزگاى رۆشنبيرى و راگهياندنى پارتى ديموكراتى كوردستان له راگهيهندراوێكدا هۆشدارى دايه ئهندامان و لايهنگرانى پارتى و رايگهياند، "هەر پەیج و سایتێكیش خۆی بە نزیك لە پارتی بزانێت و بیەوێت لاسایی خەڵكی تر بكات و لە ڕێگەی شێواندن و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو و كاریكاتێر، بەرگری لە سیاسەتی پارتی بكات ئەوە لە ڕاستیدا دژایەتیی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەهاكانی پارتیمان دەكات و تەعبیریش لە ڕای پارتی ناكات".
له راگهيهندراوهكهدا هاتووه: "لەبارەی چالاكیی میدیایی و نووسین و دەربڕینی بۆچوونی سیاسی لە سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕوای بە پاراستنی بەها كۆمەڵایەتییەكان و ڕەوشتبەرزی لە نووسین و دەربڕینی رای سیاسیدا هەیە و بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ جنێوفرۆشی و لەكەداركردن و گاڵتەپێكردن و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاودا نییە".
ههروهها هاتووه: "ڕەفتاری لەمشێوەیە هەڵقوڵاوی فەرهەنگێكی نامۆیە بە كۆمەڵگەی كوردستانی و دژی پڕەنسیپەكانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و ئامانجە بەرزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە".
له بهشێكى ديكهى راگهيهندراوهكهدا هاتووه: "هەر پەیج و سایتێكیش خۆی بە نزیك لە پارتی بزانێت و بیەوێت لاسایی خەڵكی تر بكات و لە ڕێگەی شێواندن و بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاو و كاریكاتێر، بەرگری لە سیاسەتی پارتی بكات ئەوە لە ڕاستیدا دژایەتیی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و بەهاكانی پارتیمان دەكات و تەعبیریش لە ڕای پارتی ناكات".