سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ عه‌له‌وى ده‌كات

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ پێشوازی لە زانا و كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی عێراقی حەسەن عەلەوی كرد.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ پێشوازی لە زانا و كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی عێراقی حەسەن عەلەوی كرد.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە ميانى كۆبوونه‌وه‌ياندا بارودۆخی سیاسی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان خراوە بەر باس و گفتوگۆ و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كردووه‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: هەر لەو دیدارەدا حەسەن عەلەوی تێبینییەكانی خۆی لەمەڕ پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواڕۆژی عێراق و هەروەها ململانێی نێوان لایەنەكان بۆ سەرۆك بارزانی خستووه‌تەڕوو.