كریستیانۆ به‌رامبه‌ر مه‌غریب به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات؟
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری پورتوگالی، پێشبینی ده‌كرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك له مۆندیالی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشێت.
فێرناندۆ سانتۆس له یاریی رابردووی له قۆناخی 16ـی مۆندیال، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لەسەر کورسی یەدەگ دانابوو، له شوێنی دۆن یاریی به گۆنکالۆ ڕامۆس كرد كه بۆ یه‌كه‌م یاریی بوو به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له مۆندیال یاریی بكات، کە تێیدا هەڵبژاردەی پورتوگال بە ئەنجامی ٦-١ لە سویسرای بردەوە، له‌و یارییه‌دا ڕامۆس "هاتریک"ـی کرد، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش، شوێنی خۆی بۆ ڕۆناڵدۆ چۆل كرد، به‌ڵام دۆن نه‌یتوانی له‌و یارییه هیچ گۆڵێك له سویسرا بکات.
هەڵبژاردەی پورتوگال له دوایین یاریی به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێکی نایابی پێشکەش كرد، به‌مه‌ش بۆ یاریی ڕۆژی شەممە لە قۆناخی هه‌شتی مۆندیال بەرامبەر مەغریب ده‌زگا میدیا وه‌رزشییه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جارێکی تر لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت.
له باره‌ی چاره‌نووسی كریستیانۆ بۆ یاریی داهاتوو، پرسیار له فێرناندۆ سانتۆس کرا کە ئایا بۆ ئه‌م یارییه‌ش براوه‌ی پێنج خه‌ڵاتی تۆپی زێرین له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێت؟.
سانتۆس لە وەڵامدا گوتی: بە دڵنیاییەوە ڕۆناڵدۆ ڕۆڵی دەبێت لە یارییەکەدا، ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گن فه‌رامۆش ناكرێن و رۆڵیان ده‌بێت، رۆناڵدۆش یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە ڕووی پیشەگەرییەوە.