فوئاد مه‌عسوم: ده‌بێت زيادهڕۆييهكانى ئێران و توركيا و سووريا بوه‌ستێنرێن
كاريش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سيستمى وێرانبووى ژينگه‌ى هۆره‌كان نۆژه‌ن بكاته‌وه و پارێزگهى ژينگه‌يى له كوردستان بنياتبنێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسووم رايگه‌ياند، عێراق به‌و په‌ڕى توانايه‌وه به‌رگرى له بهرژهوهندييه ئاوييه‌كانى ده‌كات و كاريش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سيستمى وێرانبووى ژينگه‌ى هۆره‌كان نۆژه‌ن بكاته‌وه و پارێزگهى ژينگه‌يى له كوردستان بنياتبنێت.
له ميانى وته‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى كۆنگره‌ى جيهانى بۆ به‌رگريكردن له مافه‌كانى عێراق له رووى ئاوه‌وه كرد، سه‌رۆك كۆمارى عێراق رايگه‌ياند، پێويسته له ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان ده‌نگمان ههڵبڕين بۆ به‌رگريكردن له مافى خۆمان له رووى سه‌رچاوه ئاوييه‌كان و پشكى عێراق له‌و سه‌رچاوانه و زياده‌ڕۆيى دراوسێكانمان له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوييهكانمان بوه‌ستێنين، به تايبه‌تى ئێران و توركيا و سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: داوا له ده‌سته هه‌رێمايه‌تى و نێودهوڵهتييهكان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى پشتيوانمان بن و كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ناوچه‌ى هۆرهكانى ناوه‌ڕاست و باشوور و پێگه‌ى ئور و ئهريدۆ له چوارچێوه‌ى ليستى شوێنه‌واره جيهانييه‌كان تۆمار بكات.