5000 خێزانی ناوچەكانی موسڵ ئاوارە بوون

پارێزگاری سەڵاحەدین داوای كۆمەكی بەپەلە دەكات

 K24 - هەولێر:

پارێزگاری سەڵاحەدین ڕایگەیاند" ئەمڕۆ زیاتر لە "5000" خێزانی ئاوارەی ناوچەكانی موسڵ گەیشتوونەتە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری هەروەها گوتویەتی" هاتنی ئەم لێشاوەی ئاوارەكانی موسڵ، لەكاتێكدایە،هیچ تواناییەكی ماڵی و فریاگوزاری لە بەردەست پارێزگاكەدا نیە،بۆیە داوایكردووە هەموولایەك بە ئەركی خۆیان هەستن و هاوكاری ئاوارەكان بكەن.

ئاوارەبوونی ئەو خێزانانە بەهۆی پێشڕەوی هێزە عێراقییەكانەوەیە بەرەو سەنتەری قەزای شڕگات.

ماوەی سێ هەفتەیە هێزە عێراقییەكان، لەباكوری شاری تكریت و باشوری شاری موسڵ، ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش دەستپێكردووە.

لە ئەنجامی ئەو هێرش و پەلامارانەی هێزە عێراقییەكاندا، چەند گوند و ناوچەیەكی پارێزگای سەڵاحەدین و موسڵ لە دەست چەكدارانی داعش دەرهێنراوە و تا ئێستا ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن.