"گورزێك لە ڕیال مەدرید".. لیڤەرپوول ئه‌ستێره درهوشاوهكهی مۆندیالی رازیكرد
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی سەرکەوتوو بێت لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستێکی نوێی بەهێز، كه بڕیاره گرێبهسهكه له هاوینی داهاتوو واژۆ بكات و ببێته پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ هێڵی ناوه‌ندی ئانفیڵد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی ریال مه‌دریدیش ئه‌و یاریزانه‌ی كردبووه ئامانج.
ڕۆژنامەی ASـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، یانەی لیڤەرپوول گەیشتووەتە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ بێنفیكای پۆرتوگالی بۆ ئەوەی ئینزۆ فێرناندێز ئەستێرەی دره‌وشاوه‌ی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بگوازێته‌وه كه هاوشانی مێسی له‌م مۆندیاله ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كردووه و وڵاته‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته یاریی پێشكۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ریكۆردی پۆرتوگال
ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ به‌هره‌مه‌نده ئارجێنتینایه‌كه‌ی بێنفیا به بڕی 103 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
ئینزۆ فێرناندێزی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هاوینی رابردوو له یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینا به به‌های ته‌نیا 12 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بێنفیكا، گرێبه‌سته‌كه‌شی تا 2027 واژۆ كراوه و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی ته‌نیا 35 ملیۆن یۆرۆیه.