تۆپی مۆندیالی قەتەر دەگۆڕدرێت

تۆپە نوێیەکە پێشكۆتایی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر به‌ ناوی"خەون"
تۆپە نوێیەکە پێشكۆتایی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر به‌ ناوی"خەون"

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ئاشکرایکرد، کە ئەو تۆپەی تا قۆناغی چارەکی کۆتایی لە یارییەکانی مۆندیال بەکاردەهات دەگۆڕدرێت و بۆ یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕین و کۆتایی تۆپێکی دیکە بەکاردەهێندرێت.

تۆپە نوێیەکە ناوی "خەون"ـە و شوێنی ئەو تۆپە دەگرێتەوە، کە تا قۆناغی هەشت بەشێوەیەکی فەرمی لە مۆندیال بەکاردەهات. فیفا لە ماڵپەری فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، تۆپە نوێیەکە هەمان تەکنەلۆژیای پێشتری تێدا بەکارهاتووە بەڵام کارەکان بەشێوەیەکی خێراتر و وردتر ئەنجام دەدات و هاوکارییەکی باشی ناوبژیوانان دەبێت لە دیاریکردنی حاڵەتی ئۆفساید.

فیفا ئەوەشی ئاشکراکردووە، تۆپەکە نزیکە لەوەی وەك رۆبۆتێك کاربکات بۆ دیاریکردنی ئەو حاڵەتانەی ئۆفساید، کە روون نین و ناوبژیوانان ناتوانن بە ئاسانی بڕیاری لەبارەوە بدەن.

مه‌زراوی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب پێشڕه‌وی به‌ تۆپ ده‌كات و یاریزانێكی ئیسپانیاش له‌ دواوه‌ی كه‌وتووه‌
مه‌زراوی به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب پێشڕه‌وی به‌ تۆپ ده‌كات و یاریزانێكی ئیسپانیاش له‌ دواوه‌ی كه‌وتووه‌