ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی لە ھەندێك ناوچەی ئێران قەدەغە دەكرێت
لە ژێر گوشاری ھەندێك لایەنی دیاریكراو
K24 - ھەولێر
بەپێی راگەیەندراوێكی راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران و شوورای باڵای ناوچە ئازادەكان، ھاوردەكردنی ھەرجۆرە ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكی بۆ ناوچە ئازادەكانی ئێرانی قەدەغە كرا.
ئەو بڕیارە شوورای باڵای ناوچە ئازادەكان، دوای قسەكانی عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران دێت كە داوای لە بەرپرسان و خاوەن كۆمپانیاكانی ئێران كردبوو، لە ژێر گوشاری ھەندێك لایەنی دیاریكراو، لە كۆمپانیا شكستخواردووەكانی ئەمریكا ئۆتۆمبێل ھاوردەی ئێران نەكەن.