"ئاڵای كوردستان هاوشانی 32 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی مۆندیال به‌رز ده‌كاته‌وه"
گه‌نجێكی كورد، ئاڵای كوردستانی هاوشانی ئاڵای 32 هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كه‌ی مۆندیالی 2022 له قه‌ته‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه.
گه‌نجێكی خانه‌قینی به ناوی محه‌مه‌د ئیدریس شه‌وی رابردوو له "ناوچه‌ی راگه‌یاندن" له ده‌وحه كه تێیدا ئاڵای سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی تێدا به‌رز كراوه‌ته‌وه، ئاڵای كوردستانیشی له‌و شوێنه هه‌ڵدا و به‌رزی كرده‌وه.
ئه‌و گه‌نجه كورده بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دیمه‌نه له ده‌وحه په‌یوه‌ندی به تیمی نێردراوی كوردستان24 كرد كه بۆ رووماڵی مۆندیالی 2022 ئێستا له قه‌ته‌رن تێیدا چیرۆكی ئاڵایه‌كه‌ی كوردستانی بۆ هه‌رژین عوسمانی په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌وحه گێرایه‌وه، كه تێیدا باسیان له‌وه كردووه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا ماڵئاوایی له مۆندیال كرد، ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان هێناوه‌ته خواره‌وه و له شوێنی ئاڵای كۆستاریكا، ئاڵای كوردستانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گه‌نجه خانه‌قینیه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه دوای ئه‌وه‌ی ئاڵایه‌كه‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی قه‌ته‌ر ئاڵایه‌كه‌یان هێناوه‌ته خواره‌وه.
مۆندیالی 2022 بۆ یه‌كه‌مجاره له وڵاتێكی عه‌ره‌بی بچووكی وه‌كو قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا پاڵه‌وانێتییه‌كه له كۆتاییه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه، چوار هه‌ڵبژارده خۆیان گه‌یاندووه‌ته قۆناخی پێشكۆتایی و 28 هه‌ڵبژارده‌ش ماڵئاواییان له پاڵه‌وانێتییه‌كه كردووه.