دوای ڕەخنەی مێسی.. "ناوبژیوانێك ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرایه‌وه"
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی، ناوبژیوانی ئیسپانی ماتی‌و لاهۆزی دوورخسته‌وه ،پێش ئه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ده‌ست پێ بكات.
ڕۆژنامەی "میره‌ر"ـی به‌ریتانیا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ئه‌و ناوبژیوانه‌ی یاریی هۆڵه‌ندا و ئارجێنتینای به‌ڕێوه‌برد، دوای ره‌خنه‌كانی لیۆنێل مێسی راسته‌وخۆ گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.
رۆژنامه ئیگلیزییه‌كه نووسیویه‌تی: ماتیۆ لاهۆز، چیتر یارییه‌كانی مۆندیال له ئێستا و له داهاتووش به‌ڕێوه‌نابات، به‌تایبه‌تی دوای ئەو ڕەخنانەی کە لەلایەن ئەستێرەی ئارجێنتینا لیۆنێل مێسیەوە لێی گیرا، كه تێیدا له یاریی ئارجێنتینا و هۆڵه‌ندا 18 كارتی به‌ڕووی یاریزانانی هه‌ردوولا به‌رز كرده‌وه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژاره‌ی ئارجێنتینا له دوای یارییه‌كه هێرشی كرده سه‌رناوبژیوان و گوتی: ناكرێت ناوبژێوانێكی ئاوها بۆ یارییه‌كی هه‌ستیار و گه‌وره ده‌ستنیشان بكرێت.
مێسی له باره‌ی لاهۆز گوتیشی: ناكرێت ناوبژیوانێكی ئاستنزم بۆ یارییه‌كی ئاستبه‌رز و گه‌وره ده‌ستنیشان بكرێت، ئێمه ئه‌و ناوبژیوانه باش ده‌ناسین و پێش یارییه‌كه‌ش ترساین كه كه‌شی یارییه‌كه باش نابێت.
لیۆنێل مێسی پێشتر له نێوان ساڵانی 2004 تا 2021 له لالیگا به درێسی بارسێلۆنا یاریی كردووه و ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوبژیوانه ئیسپانیاییه هه‌یه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ناوبژیوانه وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی داواكارییه‌كانی مێسی بوو.