كاتی به‌خشینی خه‌ڵاتی "زه بێست" دیاریكرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی "زه بێست"ـی دیاریكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 دێسێمبه‌ری 2022، فیفا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندووه دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی زه بێست ده‌كه‌وێته مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو.
به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌رز ده‌بێت، واته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی یاریزانان ده‌كرێت له رۆژی 8/8/2021 تاوه‌كو 18/12/2022.
دواتر فیفا له مه‌راسیمێكدا له رۆژی 27/2/2023، له باره‌گای خۆی له سویسرا خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش ده‌كات، دواینجار رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
به گوێره‌ی پێشبینی میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا، بردنه‌وه‌ی مۆندیال كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌بێت، چاوه‌كانیش زیاتر له‌سه‌ر مباپێ، مێسی و مۆدریچه. كه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ یانه‌كانیشیان وه‌رزی رابردوو نازناویان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ و ئه‌ورووپا بردووه‌ته‌وه.
