جێگری سەرۆکی تۆپی پێی ئەڵمانیا: پێویسته ڕێز له كلتوری قه‌ته‌ر بگرین
K24 – هه‌ولێر:
ڕۆنی زیمەرمان جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه به‌شێكی زۆر له‌و ره‌خنانه‌ی له وڵاتی قه‌ته‌ر له باره‌ی مۆندیال گیراوه، ناحه‌قی و زیاده‌ڕۆیی زۆری تێدابووه، ده‌شڵێت: پێویسته ڕێز له كلتور و باوه‌ڕێ قه‌ته‌ر بگرین.
ئەمڕۆ، چوارشەممە – 14 دێسێمبه‌ری 2022، زیمەرمان لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئەو ڕەخنانەی کە بەرامبەر بە پێدانی مافی میوانداریکردنی مۆندیال لەلایەن قەتەرەوە لە ساڵی ٢٠١٠دا به‌شێكی ڕه‌وابووه، بەڵام ئه‌و هه‌موو ره‌خنانه‌ی له قه‌ته‌ری میوانداریكردنی مۆندیال گیراوه زیاده‌ڕۆیی زۆری تێدابووه و رێگه‌یه‌كی دروست نه‌بووه كه به‌مشێوه‌یه سنووری كلتور و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ببه‌زێنێت.
زیمەرمان ده‌شڵێت: "دوای ئه‌و هه‌موو ره‌خنه و راپۆرته نه‌رێنییه له باره‌ی قه‌ته‌ر، بۆ یەکەمجار لە ژیانمدا هاتمە وڵاتێکی عەرەبی، ڕاشکاوانە، زۆر سەرم سوڕما لە هه‌ڵوێستی دۆستانه و کراوەیی و پێشوازیکردنمان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له‌و كرێكار و هاوڵاتییه ئه‌ورووپییانه‌ی نیشته‌جێی قه‌ته‌رن قسه‌مان كردووه، ئه‌وان وێنەیەکی جوانتر و جیاوازتریان پیشانداین لەوەی کە لە ئەڵمانیا گوێمان لێبووه.
ئه‌م قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه كه له ده‌ستپێكی مۆندیالی قه‌ته‌ر، وڵاتی ئه‌ڵمانیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر یاسایه‌كانی قه‌ته‌ر ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی هاوڕه‌گه‌زبازی، به‌وپێیه‌ی حكوومه‌تی قه‌ته‌ر رێگه‌ی نه‌دا هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌و مۆندیاله پشتگیری له هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان بكات