نرخی نه‌وت گرفت بۆ پرۆژەیاسای بودجه‌ی عێراق دروستدەکات

K24 - هەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هۆكاری دواكه‌وتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ دیاریكردنی نرخی به‌رمیلی نه‌وت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، جۆرێك ناڕوونی لە حکومەتدا به‌دی ده‌كرێت سەبارەت بە پرسی یەکلاکردنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت، لە چوارچێوەی رەشنووسی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023، کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی زۆر زوودا نەگاتە پەرلەمان.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا له 100 دۆلار نزیكبووه‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌ن له پرۆژەیاسای بوجەدا نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 70 بۆ 75 دۆلار بێت.
بەپێی داتا‌کان، نەوت پێکهێنەرێکی سەرەکی بودجەی عێراقە و لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا %95ی بودجە پێکهێناوە.
لە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار جێگیر کرابوو، بەڵام لە مساڵدا بەتایبەتی لە دوای جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا نرخی نەوت زیاتر بەرز بووه‌تەوە.