5 هۆكار ده‌یسه‌لمێنێت مێسی باشترین یاریزانی مۆندیاله
لیۆنێل مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی وه‌كو پاڵەوانی جامی جیهانی قەتەر دەردەکەوێت. دوای ئه‌و ئاسته‌ی بەرامبەر کرواتیا پێشکەشی کرد و وەک باشترین یاریزانی یاریگا هەڵبژێردرا، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كه هه‌ر جۆرێك بێت مێسی بایی ئه‌وه ئاستی خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی ٢٠٢٢ـیش مەبەستێکی دیاریکراوی هەبێت، ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌ی به ده‌سته‌كانی لیۆنێل مێسییە.
سوپەرستارەکەی ئارجێنتینا لە یارییەکەی بەرامبەر کرواتیا سه‌ركردایه‌تی تانگۆی كرد و بە ئەنجامی 3-0 یارییه‌كه‌یان برده‌وه نوێنه‌ره‌كه‌ی ئەمریکای باشووری گەیاندە یاری کۆتایی مۆندیال، له‌و یارییه‌دا لیۆ مێسی دره‌وشایه‌وه و گۆڵێك و ئاسیستێكی كرد.
لیۆ تا ئێستا پێنج گۆڵ و سێ ئەسیستی له مۆندیالی 2022 كردووه، بۆیە ئامارەکان تۆپی زێرینی مۆندیال به‌سوودی مێسی ده‌شكێننه‌وه.
رۆژی یەکشەممە، ئارجێنتینا لە یاری کۆتایی مۆندیال ڕووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له مه‌غریبیان برده‌وه، مێسی چاوه‌ڕێی یاری كۆتاییه بۆ ئه‌وه‌ی جامه‌كه به‌رز بكاته‌وه و خه‌ونی دێرینی خۆی بێنێته دی.
یه‌كه‌م: به‌ده‌ستهێنانی چوار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ناو یاریگا
مێسی لە جامی جیهانی قەتەر چوار جار خەڵاتی باشترین یاریزانی بەدەستهێنا. یەکەمیان بەرامبەر مەکسیک بوو، کاتێک ئارجێنتینا پێویستی بە بردنەوە هەبوو بۆ ئەوەی لە پاڵەوانێتییەکەدا بمێنێتەوە. دواتر سێ خەڵاتی دیکەی سەرنجڕاکێشی پیاوی یاریی به‌ده‌ستهێنا، بەرامبەر ئوسترالیا (قۆناغی شازده‌هه‌م)، هۆڵەندا (قۆناغی هه‌شته‌م) و کرواتیا (یاری پێش كۆتایی).
دووه‌م: ئارجێنتینای له لێواری له‌ناوچوون رزگار كرد
مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینا به‌رامبه‌ر به سعوودیه نه‌یتوانی تیپه‌كه‌ی له شكست رزگار بكات، به‌ڵام له یاریی دووه‌می مۆندیال مێسی گۆڵێكی ناوازه‌ی له مه‌كسیك تۆمار كرد كه تۆماركردنی ئه‌م گۆڵه هیوای بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، دوای ئه‌م گۆڵه چوار گۆڵی دیكه‌شی تۆمار كردووه
سێیه‌م: گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه
مێسی له‌گه‌ڵ مباپێ تا ئه‌م كاتانه گۆڵكاری مۆندیالن، چونكه هه‌ر یه‌كێكیان پێنج گۆڵێان تۆمار كردووه. به‌ڵام یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه سێ ئه‌سێستی هه‌یه و له‌م ڕوویه‌وه باشتره له مباپێ. به‌ڵام دره‌وشانه‌وه‌ی مێسی زۆر جیاوازتر بووه له هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه، به تایبه‌ت له یاری به‌رامبه‌ر ئینگڵاند لاوه فه‌ره‌نسییه‌كه ئاستێكی باشی پێشكه‌ش نه‌كردووه و نه‌یتوانیوه رێبه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی بكات.
چواره‌م: ریكۆردێكی ده‌گمه‌ن
مێسی له كۆی به‌شداریكردنی له تۆماركردنی گۆڵ و ئاسیست پێشه‌نگی گرتووه، تاكه یاریزانه له 20 گۆڵ رۆڵی هه‌بووه كه به‌گشتی لیۆ 11 گۆڵ و 9 ئاسیستی له كۆی ئه‌و پێنج مۆندیاله هه‌یه كه به‌شداریی كردووه، مێسی پێش كلۆزه و مۆله‌ری ئه‌ڵمانی و رۆناڵدۆ و پێلێ به‌ڕازیلی كه‌وت كه له ته‌مه‌نی پیشه‌گه‌ری خۆیاندا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر 19 گۆڵ هه‌بووه.
پێنجه‌م: هه‌میشه ئاماده‌یه
مێسی له‌م ده‌گمه‌ن یاریزانانه‌یه كه له هه‌موو خوله‌كه‌كاندا یاری كردووه. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له یاری پێشكۆتایی به‌رامبه‌ر كرواتیا ژان و ئازاری به رانییه‌وه دیاربوو، به‌ڵام ژماره 10ـیه‌كه‌ی تانگۆ یاریگه‌ی جێنه‌هێشت و به ئه‌سێستێكی ناوازه بۆ جولیان ئه‌ڵڤارێز خۆشی بردنه‌وه‌كه‌ی بۆ هانده‌رانی ئارجێنتینا زیاتر كرد، به‌گشتی به گوێره‌ی بۆچوونی شرۆڤه‌كارانی وه‌رزشی رۆڵ و كاریگه‌ری مێسی له‌و مۆندیاله له هه‌موو یاریزانه‌كان زیاتره.