زاخارۆڤا: ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی رووسیای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا نییه
K24- هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بوایه، "رووسیای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌رده‌كرد، به‌ڵام نییه‌تی".
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام، ماریا راخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له وه‌ڵامی كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ره‌نگه واشنتن هێزی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وت، غاز، زێڕ و ئاوی جیهانی هه‌بوایه، بێ وه‌ستان ئه‌نجامی ده‌دا.
زاخارۆڤا هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی رووسیای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌بوایه، جێبه‌جێی ده‌كرد".
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی وێرانكردنی رووسیایان نه‌بوو، ئه‌گینا ده‌یانكرد".
پێشتریش كارین جان پیه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتبوی: "به‌داخه‌وه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ركردنی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش نییه"، ئه‌گه‌ر رێگه‌یه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت، ده‌ستمانپێده‌كرد.