سوودانی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
به بۆنه‌ی جه‌ژنی (رۆژوو)ـی ئێزدییه‌كان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، په‌یامێك ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كات، تێیدا به‌ڵێن ده‌دات، كۆتایی به نه‌هامه‌تییان بێت و به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ردا هاتووه: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی (رۆژوو)، پیرۆزبایی له برا ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م، دووباره به‌ڵێنه‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانیان بێت و به‌سه‌ربه‌رزی بگڕێنه‌وه و له‌وێ له ئاوه‌دانكردنه‌وه و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی داهاتووی ناوچه‌كانیان به‌شداربن.
ئێزدییه‌كان هه‌موو ساڵێك جه‌ژنى رۆژوو ده‌كه‌نه‌وه، كه ناسراوه به جه‌ژنى(رۆژوو - ئێزى) و تێیدا پێش جه‌ژنه‌كه سێ رۆژ به‌ڕۆژوو ده‌بن، له‌نێویشیدا رێوڕه‌سمى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پیرۆزبایی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئاشتبوونه‌وه له‌نێوان دابڕاوه‌كان ده‌كرێت و خواردنى تایبه‌ت ئاماده‌ده‌كرێت، جیا له سه‌ردانكردنى گۆڕستانه‌كان و پاڕانه‌وه له‌پێناو ئاشتى وخۆشه‌ویستى له جیهاندا.
