سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پارتی دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کرد و تێیدا گرنگیی یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە.

بە گوێرەی راگەیاندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2026، لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی وڵات، پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراون.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کاتی دیدارەکەدا پێداگریی لە گرنگیی یەکلاکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کردەوە، لەسەر بنەمای پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور و یاسا و پابەندبوونی هەموو لایەک بە حوکمەکانیانەوە بەبێ جیاوازی.