باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: بایدن ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ پوتن گفتوگۆ بكات
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، جۆو بایدن ئاماده‌یه له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسیه‌كه‌ی گفتوگۆ بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، لیندا تۆماس گرینفیلد، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه له‌باره‌ی پلانی ئاشتییه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا گفتوگۆ بكات.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دیپلۆماسییه‌ت باشترین رێگه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا.
ئه‌م لێدوانه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدایه، رۆژی هه‌یینی 2ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، دیمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كریملن) مه‌رجه‌كانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ره‌تكرده‌وه و گوتی، "بایدن ده‌ڵێت، گفتوگۆكان ئه‌نجامنادرێن تا ئه‌و كاته‌ی رووسیا كۆتایی به جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا نه‌هێنێت و له ئۆكرانیا نه‌چێته ده‌ره‌وه، مۆسكۆ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و مه‌رجانه ره‌تده‌كاته‌وه".
له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئۆكرانیا به‌رده‌وامده‌بێت.
هه‌ر له‌باره‌ی به‌رده‌وامی دواخستنی گفتوگۆكانی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌ی تابیه‌ت به په‌یماننامه‌ی (نیو ستارت) كه بڕیاربوو له قاهیره به‌ڕێوه‌بچێت دواخست، بیسكۆف پێیوایه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دانپێدانان به‌و ناوچانه‌ی ئۆكرانیا كه رووسیا به خاكی خۆیه‌وه لكاندو‌وه، وایكردووه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامنه‌درێن و هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن.
گوته‌بێژی كۆشكی كریملن دووپاتیكرده‌وه، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هه‌موو كاتێك ئاماده‌بووه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گفتوگۆ بكات له‌پێناو پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
رۆژی پێنجشه‌ممه 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "من ئاماده‌م له باره‌ی راگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پوتن قسه بكه‌م، به‌و مه‌رجه‌ی تاوتوێی راگرتنی شه‌ڕبكه‌ین".