ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵێكی ئۆكرانیا بۆ كوشتنی به‌رپرسێكی باڵای رووسیا شكست پێده‌هێنێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نن، واشنتن شكستی به هه‌وڵێكی ئۆكرانیا بۆ به‌ئامانجگرتنی سوپاسالاری رووسیا هێناوه.
رۆژنامه‌ی (نیۆیورك تایمز)ـی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای ئۆكرانیا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ویستوویه‌تی ڤالیری گێراسیمۆف، سوپاسالاری رووسیا تیرۆربكات، به‌ڵام به‌رپرسانی كۆشكی سپی شكستیان به‌و هه‌وڵه هێناوه.
رۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی كۆشكی سپی بڵاویكردووه‌ته‌وه، واشنتن هه‌ر زوو زانیاری هه‌بووه كه سوپاسالاری رووسیا سه‌ردانی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه‌ی به كیێڤ نه‌داوه، له‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێك له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیادا.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئۆكرانیا زانیویانه گێراسیمۆف سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی كردووه، هه‌وڵیانداوه ناوبراو تیرۆربكه‌ن و هێرشیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام سوپاسالاری رووسیا هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پێش ئه‌وه‌ی ئۆكرانیا ئه‌و هه‌وڵه بدات، ئه‌مه‌ریكا ویستوویه‌تی رێگری لێبكات، به‌ڵام به‌رپرسانی سوپای ئۆكرانیا سووربوونه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری رووسیا سه‌ردانی ناوچه‌ی سه‌ربازی باشووری رووسیای كردووه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان.