سبه‌ی له ئوردن گه‌ڕی دووه‌می لوتکەی به‌غدا بۆ هاریكاری و ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
سبه‌ی له ئوردن گه‌ڕی دووه‌می لوتکەی به‌غدا بۆ هاریكاری و ئاشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تایبه‌ته به دۆخی عێراق و ئامانج لێی پشتیوانیكردنه له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته، بڕیاریشه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان تێیدا به‌شداربن.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و چالاكییه كه به لوتكه‌ی به‌غدا ناسراوه و زۆربه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی، خۆی له پرسه ئه‌منییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، له ناوچه‌ی ده‌ریای مردووی شانشینه‌كه ئه‌نجامده‌درێت و ئامانج لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردن له عێراق و سه‌روه‌ری، ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، میوانداریكردنی ئه‌و لوتكه‌یه له‌لایه‌ن وڵاتی ئوردنه‌وه له سه‌ر داواكارى شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن بوو.
ده‌شڵێت: "لوتكه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی نێوان شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشیكرده‌وه، جگه له ئاماده‌بوونی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و نوێنه‌ری وڵاتان تێیدا به‌شدارده‌بن، له‌وانه‌ش، میسر، سعوودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، كوه‌یت، عومان، توركیا و ئێران، وێڕای به‌شداریكردنی هه‌ریه‌ك له ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو، نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌و لوتكه‌یه‌دا باڵیۆزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، یه‌كێتی ئه‌وروپا، گروپی جی-20 و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك میوان به‌شدار ده‌بن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكرد، لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاریكاری و ئاشتی كه ئوردن میواندارێتی ده‌كات و سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ره‌نگه ببێته هه‌لێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، كه چه‌ند مانگێكه وه‌ستاوه.