پارێزگاى هه‌ولێر: مه‌لیك مه‌حمودى نه‌مر هێمایه‌كى به‌رزى نه‌ته‌وایه‌تى كورده
پارێزگاى هه‌ولێر رايده‌گه‌يه‌نێت، مه‌لیك مه‌حمودى نه‌مر ره‌مزێكى گه‌وره‌ى كورده و بۆ هه‌ولێریش شانازییه په‌یكه‌ره‌كه‌ى له ئامێز بگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى هه‌ولێر رايده‌گه‌يه‌نێت، مه‌لیك مه‌حمودى نه‌مر ره‌مزێكى گه‌وره‌ى كورده و بۆ هه‌ولێریش شانازییه په‌یكه‌ره‌كه‌ى له ئامێز بگرێت.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ريكردووه و وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 نێردراوه هاتووه: به‌رێز مه‌حمود كاوه حه‌فیدزاده له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌يسبوك له وه‌ڵامى ره‌خنه و چه‌ند قسه‌یه‌كى نووسه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له سایتێكى میدیایى كوردستان، نووسینێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌و قسانه‌ى به سووكایه‌تى و بێ رێزى داناوه به‌رامبه‌ر مێژووى كورد و كه‌سایه‌تى شێخ مه‌حمودى نه‌مر و تائه‌و راده‌ى وتوویه‌تى {خۆشحاڵ ده‌بین با ده‌سه‌ڵاتدارانى شارى هه‌ولێر په‌یكه‌ره‌كه‌ى شێخى نه‌مر بشكێنن}.
له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه، پاريزگاى هه‌ولێر، رايگه‌ياندووه، مه‌لیك مه‌حمودى نه‌مر ره‌مز و هێمایه‌كى به‌رزى نه‌ته‌وایه‌تى كورده و جێگه‌ى فه‌خرو شانازى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ولێرى پایته‌خت په‌یكه‌رى شێخى نه‌مرى له ئامێز گرتووه و چوارریانهكهش هه‌ر به‌ناوى ئه‌م زاته شكۆداره كراوه و یه‌كێكه له شاكارو شانازییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ولێرى پایته‌خت به سه‌ركرده‌و رهمزو هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى و هه‌ر ده‌مێنێ و مایه‌ى رێز‌و حورمه‌ته.
هه‌روه‌ها هاتووه: ره‌خنه‌گرتنى هه‌ر نووسه‌رو كه‌سێكى شاره‌زاو نه‌شاره‌زاش له مێژوو و كه‌سایه‌تى و ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان راو بۆچوون و هه‌ڵوێستێكى تاكه‌كه‌سییه و دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندى به سیاسه‌تى حكومه‌ت و پارێزگا و هیچ حزب و لایه‌نێكه‌وه نییه.