عمران خان: فەرماندەی پێشووی سوپای پاکستان بەهاوکاری ئەمریکا حكومهتهكهمی رووخاند
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان رایگەیاند، فەرماندەی پێشووی سوپای وڵاتەکەی بەهاوکاری ئەمریکا شکستی بە حکومەتەکەی هێناوە.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ئاژانسی جیهانی، عمران خان، سەرۆکوەزیرانی له‌كارلادراوی پاکستان باسی له ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا له كاروباره ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، قەمەر جاوید، فەرماندەی پێشووی سوپای پاکستان پلانگێڕی لە دژی ئەنجامدا و بەهاوکاری ئەمریکا حکومەتەکهی رووخاندووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی پاكستان حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاته به "حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵكار" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، حکومەتێکیان هێنایە سەر حوکم کە جگە لە تاڵان‌کردنی وڵات و گەندەڵی هیچ دەستکەوتێکی دیکەی نییە.
ئەم لێدوانه‌ی عمران خان، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی پاكستان لەکاتێکدایە، مانگی چواری ئەمساڵ پەرلەمانی پاکستان بە زۆرینەی دەنگ عمران خانی لەپۆستی سەرۆکوەزیرانی پاکستان لابرد و شەهباز شەریفی لەجێگای دانا.