ئێران ره‌تيده‌كاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كردبێت
هه‌رێمى كوردستان يادداشتى ناڕه‌زايه‌تى دايه سه‌ركونسوڵه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران له هه‌رێمى كوردستان و له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌وان ره‌تيانكرده‌وه، وڵاته‌كه‌يان بووبێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمى كوردستان يادداشتى ناڕه‌زايه‌تى دايه سه‌ركونسوڵه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران له هه‌رێمى كوردستان و له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌وان ره‌تيانكرده‌وه، وڵاته‌كه‌يان بووبێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ريكردووه، هاتووه: بەرپرسى پەیوەندیيەکانى دەرەوەى حکومەتى هه‌رێم لە دانیشتنێکدا لەگەڵ هەردوو کونسوڵگەرى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئیران لە هەولێر و سلێمانى بە فەرمى ناڕەزایى و نیگەرانیەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى گەیاندە کۆمارى ئیسلامى ئیران سەبارەت بە لێدوانەکانى رۆژى هەینى 1 تەمموزى 2016 کە لەلایەن سەردار حسین سەلامى جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئیران کە هەڕەشەى وێرانکردنى هەرێمى کوردستان و خەڵکى هەرێمى کوردستانى کردبوو.
ئه‌وه‌شى تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، كه بەرپرسى پەیوەندیيەکانى دەرەوەى حکومەت دووپاتيکردەوە کە هەڕەشەو هێرشى سەربازى بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ کێشەکان چارەسەربکات و لە سۆنگەى بڕوا بوونمان بە ڕێگەچارەى ئاشتى و دیپلۆماسى و پابەندبوونمان بە یاسا نێودەوڵەتیەکان لیژنەیەکى هاوبەشمان پێکهێنا بۆ چاسەرکردنى گرفتەکە. بەڵام بە داخەوە تەنها دوو رۆژ دواى کۆبوونەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ نوێنەرانى کۆمارى ئیسلامى ئیران جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى ئیران هەڕەشەى وێرانکردنى هەرێمى کوردستانى کرد. ئێمە بە توندى ئەو هەڕەشەیە ڕەتدەکەینەوەو بە هەڵوێستێکى نەگونجاوى دەبینین و دژى پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئیرانە.
هه‌روه‌ها هاتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا فەلاح مستەفا گووتى: ئەمە پێچەوانەى بنەماى ئەو گفتوگۆیانەیە کە لە ڕابردوو و ئێستادا هەبووە دەربارەى پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و ئەم هەڕەشانە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە پەیوەندیەکان ناکات، حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى باوەڕبوون و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و بنەماى دراوسێیەتى باش و پەیوەندى درێژخایەن بەردەوام هەوڵیداوە کە فاکتەرى ئاشتى و سەقامگیرى بێت لە ناوچەکەدا و نەیویستووە و ڕێگەش نادات خاکى هەرێم دژ بە ووڵاتانى دراوسێ بە کاربهێنرێت ئەمەش لە بەرژەوەندى ووڵاتانى دراوسێ و هەرێمى کوردستان بووە. بۆیە بەهیچ شێوەیەک زمانى هەڕەشە قەبوڵ ناکەین. بەرێزیان گووتى داوا لە کۆمارى ئیسلامى ئیران دەکەین کە خاکى هەرێمى کوردستان و خەڵکى هەرێمى کوردستان نەکاتە ئامانجى هیچ هەڕەشە و هێرشێک.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، جێگرى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاندووه، کە وڵاتەکەیان بە هیچ شێوەیەک نابێتە مایەى هەڕەشە بۆ سەر هەرێمى کوردستان و گووتى ئەم لێدوانە لێکدانەوەى جیاى بۆ کراوە. ئێمە خوازیارى ئاشتى و سەقامگیرین بۆ هەرێمى کوردستان و سنوورى ئێمە لەگەڵ هەرێمى کوردستان نزیکەى ٤٠٠ کم درێژە.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوتووه: سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ى سه‌لامى دڵنیاتان دەکەینەوە کە مەبەستى هەرێمى کوردستان نەبووە، بەڵکو ئێمە هێرش دەکەینە سەر هەر خاڵێک کە ببێتە مایەى هەڕەشە بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران. کە ئەمەش مافى سروشتى خۆمانە.
هەروا گووتى: پەیامى ئیمە پەیامى تارانە و کۆمارى ئیسلامى ئیران هەرێمى کوردستان بە دۆستى خۆى دەزانێت و دڵنیابن پەیامى حکومەتى هەرێم و نیگەرانیيەکانى ئێوە دەگەیەنینە گەورە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران.
هەردوولا کۆک بوون کە دەکرێ لە رێگەى لیژنەى هاوبەش و بە دیالۆگ گرفتەکان چاسەر بکرێن.