له كوردستان 24.. دانپێدانانی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م كه‌ناڵی رووداو ببینه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی 25ی مانگی رابردووی به‌رده‌م كه‌ناڵی رووداو، رایگه‌یاند، ئه‌نجامده‌ره‌كه به‌ناوی (رێبوار وریا ساڵح) له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكییه‌وه به ناوى (سه‌عدی مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان)، 15 رۆژ به‌ر له ره‌مه‌زان داوای لێكراوه، كرده‌وه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌نجامده‌ره‌كه پێشتر و له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر راهێنانی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆكهكان پێكراوه، دواتر ئه‌نجامده‌ره‌كه، دوو نارنجۆكی له ژێر یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی كه‌ناڵی رووداو داناوه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر:
راگه‌یاندراوی ئاسایشی هه‌ولێر دوا به دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌رده‌م كه‌ناڵى رووداو
له كاتژمێر 12:05ی به‌ره‌به‌یانی رێكه‌وتی 25/6/2016ى شاری هه‌ولێر. تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان، دوای كه‌متر له سێ رۆژ، توانییان ئه‌نجامده‌رى سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه، ده‌ستگیر بكه‌ن و تۆمه‌تبار دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه.
(رێبوار وریا ساڵح) به‌پێی دانپێدانانه‌كانی، كه له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به ماوه‌ى پازده رۆژ پێش مانگی ره‌مه‌زان، له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكیه‌وه، به ناوى (سه‌عدی مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان) داوای لێكراوه كرده‌وه‌یه‌ك له شارى هه‌ولێر ئه‌نجام بدات، دوای رازیبوونى رێبوار به داواكه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له 23/6/2016 سه‌عدی، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه به ناوى (جوامێر عوسمان عه‌بدوڵا) له ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ولێر، راهێنانیان به رێبوار كردووه له سه‌ر چۆنیه‌تى ته‌قاندنه‌وه‌ى نارنجۆك، پێش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، هه‌ر سێ ناو هاتوو "ئیستتڵاع"ی شوێنی كردووهكهیان كردووه، بۆ شه‌وى دواتر (رێبوار) هه‌ردوو نارنجۆكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی ئاماده‌كردووه و له ژێر ئۆتۆمبێلێكی پێش كه‌ناڵه‌كه دایناوه و به خێراى شوێنه‌كه‌ى جێهێشتوه, دواى نزیكه‌ى 13 خولهك, هه‌ردوو نارنجۆكه‌كه ته‌قینه‌وه, وێراى زیانى ماددى, پێنج كه‌سیش بریندار بوون.
به پێى دانپێدانانى جێبه‌جێكارى پلانه‌كه, به‌ئامانجكردنى كه‌ناڵى رووداو، بۆ ئه‌وه بووه تاكوو كرده‌وه‌كه زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر, هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه، تیمه‌كان به شێوه‌یه‌كى پیشه‌ییانه, له لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن, بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامى كۆتایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى هه‌ردوو گومانلێكراوى دیكه‌ى په‌یوه‌ست به‌و كرده‌وه.
به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر
3/7/2016